Mücahit Aydemir
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
تەرابلوس - AA
لە شاری تەرهونە-ی لیبیا کە پێنجی حوزەیران لە لایەن سوپای لیبیاوە لە دەست میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەری رێبەری هێز چەکدارە ناشەرعییەکانی خۆرهەڵاتی ئەو وڵات رزگارکرا، گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی گەڕان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنانی سەربە حکوومەتی لیبیا، عەبدولعەزیز ئەلجافەری، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە تیمەکانیان لە تەرهونە گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵیان دۆزیووەتەوە.
گوتیشی: ''هێشتا تێکڕای ژمارەی تەرمەکانی ناو گۆڕەکە نازانرێت. تا ئێستا تیمەکان دوو تەرمیان دۆزیووەتەوە''.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ''گەردەلولی ئاشتیی''دا کە سوپای لیبیا لە ٢٥ی ئاداردا دەستیپێکرد، لە سێی حوزەیراندا هەموو ناوچەکانی سنووری ئیدارەی تەرابلوسی پایتەخت ئازادکران، لە پێنجی حوزەیرانیشدا شاری تەرهونە کۆنترۆڵکرا.
دوای ئازادکردنی شاری تەرهونە کە میلیشیاکانی حەفتەر وەک ناوەندی ئۆپەراسیۆن و گواستنەوە لەمیانی هێرشەکانی سەر تەرابلوس بەکاریان هێنا کە ١٤ مانگی خایاند، بەرپرسانی لیبیا بڵاویانکردەوە کە لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەریدا ١١ گۆڕی بەکۆمەڵیان دۆزیووەتەوە.
دادگای سزای نێودەوڵەتی، لە ٢٢ی حوزەیراندا ئاشکرایکرد کە زانیاری جێ متمانە گەیشتووەتە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دادگای سزای نێودەوڵەتی لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.