Nuri Aydın
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رانسه‌ری جیهان، ٢٦ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ٢٦ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار و ٥٠٩ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌مریكا زۆرترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه كه بریتییه له شه‌ش ملیۆن و ٢٦٨ هه‌زار و ٥٠٧ حاڵه‌ت.
له‌دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندیی ئه‌و ١٠ وڵاته‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوه، بریتیین له به‌ڕازیل (سێ ملیۆن و ٩٥٢ هه‌زار و ٧٩٠)، هیندستان (سێ ملیۆن و ٨٢٣ هه‌زار و ٤٤٩)، رووسیا (یه‌ك ملیۆن و پێنج هه‌زار)، پێرو (٦٥٧ هه‌زار و ١٢٩)، ئه‌فریقای باشوور (٦٢٨ هه‌زار و ٢٥٩)، كۆڵۆمبیا (٦٢٤ هه‌زار و ٦٩)، مه‌كسیك (٦٠٦ هه‌زار و ٣٦)، ئیسپانیا (٤٧٠ هه‌زار و ٩٧٣)، ئه‌رژه‌نتین (٤٢٨ هه‌زار و ٢٣٩) و شیلی (٤١٣ هه‌زار و ١٤٥).
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له توركیا گه‌یشتووه‌ته ٢٧١ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌ت.
په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له پارێزگای ووهان سه‌ریهه‌ڵدا و به زیاتر له ٢٠٠ هه‌رێم و وڵات‌دا بڵاوبوویه‌وه. تا ئێستا به‌هۆیه‌وه ٨٦٣ هه‌زار و ١٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ١٨ ملیۆن و ٢٧٨ هه‌زار و ٨٨٠ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه و له ئێستاشدا شه‌ش ملیۆن و ٨٦٦ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.