Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
ناوی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی كه له كۆنسڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ كوژرا، له‌نێو ئه‌و ناوانه‌دایه كه بۆدیاریكردنی كه‌سایه‌تیی ساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاری Time ی ئه‌مریكییه‌وه ساڵانه ئاماده‌ده‌كرێت، ماونه‌ته‌وه بۆ كۆتایی.
ستافی سه‌رنووسه‌رانی گۆڤاری Time له ساڵی 1927ه‌وه تا ئێستا، ساڵانه كه‌سایه‌تیی ساڵیان ده‌ستنیشان كردووه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ناوی جه‌مال خاشقچی له‌لیستی گۆڤارهكهدایه كه ئه‌مساڵ تیرۆركرا و هێشتا شوێنی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
گۆڤاره‌كه سه‌باره‌ت به خاشقچی نووسیویه‌تی، "جه‌مال خاشقچی ره‌خنه‌گرێكی كاریگه‌ر كه ره‌خنه‌ی له شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌گرت، دوایین جار 2ی تشرینی یه‌كه‌م له‌كاتی چوونی بۆ كۆنسڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ بینراوه. كوژرانی خاشقچی كه باوه‌ڕده‌كرێت به‌فه‌رمانی شازاده‌ی جێ‌نشین ئه‌نجامدرابێت، كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێكهوتهوه و بووه هۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی رژێمی سعوودیه‌وه".
له‌كاتێكدا لیسته‌كه‌ی گۆڤاری تایم هه‌ریه‌كه له تره‌مپ و پوتینیشی تێدایه، محه‌مه‌د بن سه‌لمانی تێدا نییه.
ناوی خاشقچی ماوه‌ته‌وه بۆ كۆتایی و بڕیاره سبه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكرێت كه نازناوی كه‌سایه‌تیی ساڵ به‌ده‌ستده‌هێنێت.