بەڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی بە کەفالەت ئازادکرا
بەڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای چینی هواوی، مێنگ وانژۆو کە به‌تۆمه‌تی ئەنجامدانی ساختەکاریی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له كه‌نه‌دا دەستگیرکرابوو، بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دۆلاری کەنەدی و بە مەرج ئازادکرا.
Washington DC
واشنتۆن- AA
بەڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای چینی هواوی، مێنگ وانژۆو کە به‌تۆمه‌تی ئەنجامدانی ساختەکاریی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له كه‌نه‌دا دەستگیرکرابوو، بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دۆلاری کەنەدی و بە مەرج ئازادکرا.
لە دانیشتنی کەفالەتەکەدا کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و بازاڕەکانەوە لە نزیکەوە چاودێریی دەکرا، دادوەری کەنەدیی، ویلیا‌م ئێرکێ فەرمانیکرد بە ئازادکردنی بەمەرجی مێنگ و چاوەڕێبوون تا گەیشتنی داواکاریی فەرمیی ئەمریکا بۆ رادەستکردنەوەی ناوبراو.
بەپێی ئەو مەرجانەی دادوەرەکە بۆ ئازادکردنەکەی داناوە، مێنگ وانژۆو کە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڤانکوڤەر دەژی، پێویستە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری کەنەدیی وەک تەئمینات بدات بە دادگا کە حەوت ملیۆنی بە کاش و سێ ملیۆنەکەی دیکەی لە رێگەی دانانی تاپۆی مولکێکەوە دەبێت.
بازنێکی جی پی ئێس دەکرێتە قاچی مێنگ وانژۆو کە کۆمپانیای تایبەتی ئەمنیی کەنەدیی "Lions Gate Risk Management Group" دابینیکردووە و بە هۆیەوە دەتواندرێت هەمووکاتێک لە لایەن کارمەندانی کۆمپانیاکەوە چاودێریی بکرێت و ئەگەر پێویستی کرد دەستبەسەربکرێت.
مێنگ وانژۆو ناتوانێت لەو ناوچەیە بێتە دەرەوە کە لە لایەن کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکەوە دیارییکراوە و سەرجەم خەرجییەکانی کۆمپانیاکەشی دەکەوێتە ئەستۆ و سەرجەم ئەو پاسپۆرتانەی کە پێیەتی دەبێت رادەستی کاربەدەستانی کەنەدایان بکات.
له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی واشنتۆن كچی خاوه‌نی هواوی، رێن ژێنگڤی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیاکە، مێنگ وانژۆو به‌تۆمه‌تی تێپەڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه له گرتووخانه‌یه‌كی شاری ڤانكۆڤه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره.
داهاتووی مێنگ وانژۆو كه دوای مانه‌وه‌ی له گرتووخانه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ و له سێیه‌مین دانیشتنی كه‌فاله‌تیدا به مه‌رج بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرا، په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه حكوومه‌تی واشنتۆن داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی له كه‌نه‌دا ده‌كات یان نا.
دادوه‌ری كه‌نه‌دی ویلیا‌م ئێرکێ باسی له‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا، 60 رۆژیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و داواكاریه.
ئه‌گه‌ر مێنگ وانژۆو راده‌ستی ئه‌مریكا بكرێته‌وه ئه‌وا له دادگای ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نیویۆرك به‌تۆمه‌تی "پیلان دانان بۆ فریودانی زیاتر له دامه‌زراوه‌یەکی نێوده‌وڵه‌تی" دادگایی ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌رچێت ره‌نگه 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئازادكردنی مه‌رجداری مێنگ وانژۆو به كه‌فاله‌ت هاوكار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی نێوان ئه‌مریكا-كه‌نه‌دا-چین كه به هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراوه‌وه گرژی تێكه‌وتبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن