Emre Aytekin,Rewa Mahmood Hasan
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
لەندەن - AA
دامەزرێنەری سایتی ئینتەرنێتی ویکیلیکس، جولیان ئاسانگ کە بەتۆمەتی پێشێلکردنی مەرجەکانی ئازاد کردنی بەکەفالەت لە بەریتانیا دادگایی دەکرا، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ٥٠ هەفتە درا.
دادوەری دادگای شانشینیی ساوزوارک، دەبۆرا تیلەر سزای ٥٠ هەفتەی سەپاند بەسەر ئاسانگدا بەتۆمەتی پێشێلکردنی مەرجەکانی ئازادکردنی بەکەفالەت لە کاتێکدا ناوبراو لە ٢٠١٢ دا دادگاییکرا و پەنای بردە بەر باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن.
دادوەر دەبۆرا تیلەر داوای ئاسانگ-ی بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی رەتکردەوە کە بیانووی مەرجەکانی پەنابەری سیاسیی داوای کردبوو، بە هۆی شێلگیری پێشێلکاریەکەوە لانیکەم سزای یەک ساڵ زیندانی بەگونجاو زاندرا بۆ ئاسانگ.