Sinan Doğan,Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس به ئاماژه‌دان به پشتیوانیکردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌وڵی كودهكاتهكهی ڤێنیزوێلا رایگه‌یاند، جارێكی دیكه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌و ئامانجه نه‌گه‌یشت كه حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا لهكارلابهرێت.
ئێڤۆ مۆرالێس له تویتێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی دوێنێی ڤێنیزوێلاوه بووه، رایگه‌یاند "تره‌مپ دیسان شكستی خوارد".
سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس ره‌خنه‌ی له‌و وڵاتانه گرت كه پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ راگه‌یاندووه كه خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه" ناساندووه و نووسیوویه‌تی "به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌ڵه ده‌كه‌ن و پشتگیری لایه‌نی هه‌ڵه ده‌كه‌ن. پێویسته ئه‌وه‌ی داكۆكی لێده‌كه‌ین هه‌میشه به‌لای ئاشتی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتاندا بێت".
ئێڤۆ مۆرالێس جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پاڵپشتی لە سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ و گه‌لی ڤێنیزوێلا دەکات و ده‌ڵێت "گه‌لی ڤێنیزوێلا پێداگیری خۆی نیشاندا بۆ داكۆكیكردن له سه‌روه‌ری خۆی".
رۆژی سێشەممە، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكی پەرلەمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كە خۆی بە سەرۆك راگەیاندووە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بانگەوازی لە هاووڵاتییان و سوپا كرد بڕژێنە شەقامەكان.
خوان گوایدۆ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە، هاوشان لەگەڵ گرووپێك سەرباز و چالاكی ئۆپۆزسیۆن، لیۆپۆڵدۆ لۆپێز لە نزیك بنکەی سەربازی ئاسمانیی لا كارلۆتا لە كاراكاسی پایتەخت دەردەکەوێت بانگەواز لە سوپا دەكات بە مەبەستی پاراستنی دەستوور بڕژێتە شەقام و رایگەیاند: "بۆ ئەوەی وڵات بکەوێتەوە سەرپێی خۆی بە شێوەیەكی دیموكراسی، بانگەوازتان لێدەكەم راپەڕن. ئیدی كاتی هاتووە".
دواتر جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادۆرو و وەزیری پەیوەندی و راگەیاندن، خۆرخێ رۆدریگێز رایگەیاند، گرووپێکی بچووکی سەربازی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هەیە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا دەدەن و دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵی کودەتایە.
میدیای رۆژئاوا بڵاویانکردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڤێنیزوێلا گازی فرمێسکڕێژیان دژبە خوان گوایدۆ بەکارهێناوە لە میانی گردبوونەوەی ژمارەیەک کەس کە جلی سەربازییان پۆشبوو لە نزیک بنکەی سەربازی ئاسمانیی لا كارلۆتا لە كاراكاسی پایتەخت.