Fahrettin İbrahim
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
دوای دیدارەکانیان، هەر دوو سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی بۆلیڤیا خوان مۆرالیس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەیان بۆ راگەیاندنەکان کرد.
سەرەتا سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "سوپاسی بۆلیڤیا دەکەم بۆ ئەو پشتگیرییەی دەیکات لەپێناو پاراستنی کەسانی مەدەنی فەڵەستین و پێکهاتەی قودس لە پرسی فەڵەستیندا. بەرێزەوە دەڕوانینە هەڵوێستەکانی لەمەڕ بەرزاییەکانی جۆلان".
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی ڤێنیزوێلا دا و رایگەیاند: "ناکرێ کەسێک کە لە لایەن خەڵکی ڤێنیزوێلاوە هەڵبژێردراوە نادیدە بگیرێ و وەک ئەوەی پارێزگارێکی بۆ دامەزرێنن و بە بێ گەڕانەوە بۆ هەر چەشنە هەڵبژاردنێک کەسێک بێنن و بیکەنە سەرۆکی وڵاتێک. ئەوەی دوورە لە دیموکراسییەوە".
دوای تەواو کردنی قسەکانی ئەردۆغان، مۆرالێس بۆ راگەیاندنەکان قسەی کرد و گوتی: "کردەوەکانی ئەمریکا لەبارەی ڤێنیزوێلاوە نیگەرانی کردووین و جێگای پەسەند کردنی ئێمە نییە.
مۆرالیس لەبەشیكی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دا و گوتی: "بەتایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچییەتی هاوکاری و هەماهەنگیمان دەبێت".