Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
دوێنێ شەو دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا داواکاریی ئاک پارتی بۆ دووبارە ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەکانی ئیستانبوڵ، رەتکردەوە و بڕیاریدا تەنها لە ٢١ ناوچە دەنگەکانی نێو ٥١ سندوق دووبارە بژمێردرێنەوە. لەگەڵ ژماردنەوەی دەنگەکانی نێو ئەو ٥١ سندوقەدا، ژماردنی دەنگەکان کۆتایی دێت.
تانەی ئاک پارتی سەبارەت بە بویوکچەکمەجە ئەمڕۆش لەبەردەم دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردندا دەبێت. چاوەڕواندەکرێت دامەزراوەکە کۆبوونەوەیەک سازبکات و لەبارەی ئەو تانەیەوە بڕیاربدات.
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە رۆژی ٨ی نیسانەوە ماوەی دوو رۆژی وەک ماوەی تانەدان لە لقەکانی دامەزراوەی باڵا لە پارێزگاکان و کۆنووسە یەکگرتووەکانی پارێزگاکان، دەستنیشانکردبوو. پارتەکان تا سبەینێ دەتوانن تانەکانیان بگەیەننە دامەزراوەی باڵا. دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن ماوەی دوو رۆژی لەبەردەمدایە بۆ لێکۆڵینەوە. دامەزراوەکە لە نێوان ١١ بۆ ١٣ی نیساندا لێکۆڵینەوە لە سەرجەم تانەکان دەکات.
دوای به‌كارهێنانی ئه‌و ماوه‌یه وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك دووباره ده‌تواندرێت تانه‌ی نائاسایی پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بكرێت.
نوێنه‌ری ئاك پارتی له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، ره‌جه‌ب ئۆزه‌ل رایگه‌یاندبوو كه به به‌كارهێنانی شێوازی تانه‌ی نائاسایی جارێكی دیكه په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن. به‌پێی ئه‌وه‌یش ئاك پارتی به به‌كارهێنانی مافی "تانه‌ی نائاسایی" و به‌هۆی به "نایاسایی ته‌واوه‌وه" ده‌توانێت داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ بكات.
بۆ بڕیاردان له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویسته بانگه‌شه‌كان به داتای به‌رجه‌سته بخرێنه‌ڕوو، به‌و شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌نگیانداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه هه‌بێت.