Sinan Doğan\
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ساڵی ١٩٦٤وه تا ئێستا زیاتر له ٧٣ هه‌زار و ٢٠١ كه‌س له مه‌كسیك بێسه‌روشوێن بوون.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته به پشتبه‌ستن به داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڵاویان كرده‌وه كه له میانی ٥٦ ساڵی رابردوودا، به تێكڕایی ٧٣ هه‌زار و ٢٠١ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون كه ده‌ركه‌وتووه سێ هه‌زار و ٩٧٨ كه‌سیان له گۆڕی نهێنیدا به‌خاك سپێردراون.
راوێژكاری سه‌رژمێری و كۆچ، ئالێخاندرۆ ئێنجیانس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له تۆماره سهرهتایییهكانهوه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ئێستا ٧٣ هه‌زار و ٢٠١ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون".
- زیاتر له ٣٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
له ئاكامی ئه‌و رووداوه توندوتیژیانه‌ی به‌هۆی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له ٢٠٠٦ سه‌رۆكی ئه‌و كاتی مه‌كسیك، فێلیپ كالدێرسۆن بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستی پێ كردبوو و دواتریش ئێنریكو پێنا نیه‌تۆ-ی جێگره‌وه‌ی به‌رده‌وامی پێ دا، زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٣٤٠ هه‌زار مه‌كسیكیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
له ٢٠١٨ له مه‌كسیك كه ژماره‌ی دانیشتووانی ١٢٠ ملیۆن كه‌سه، ٣٥ هه‌زار و ٩٦٤ تاوان ئه‌نجام دراون له‌لایه‌ن بازرگانانی مادده هۆشبه‌ر.