Nuran Erkul
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئيستانبوڵ - AA
نرخى بەرميلێك خاوی برێنت لە بازاڕەكانى جيهاندا بە ٤٣،٠٨ دۆلار مامەڵەى پێوەدەكرێت.
دوێنێ نرخى بەرميلێك خاوی برێنت گەيشتبووە ٤٣،٢٢ دۆلار، كۆتايى رۆژەكەى بە ٤٢،٩٠ دۆلار تەواو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٢٠ی ئەمڕۆ نرخى يەك بەرميل خاوی برێنت بە زيادبوونى سەدا ٠،٤١ بە بەراورد بە نرخى دوێنێ و بە ٤٣،٠٨ دۆلار مامەڵەى پێوەكرا.
لە هەمان كاتدا بەرميلێك خاوى رۆژئاواى تێكساس (WTI) بە ٤٠،٤٧ دۆلار كڕيارى هەبوو.
لە سەرانسەرى جيهان بەهۆى مەترسييەكانى سەرهەڵدانى شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە، بە نەرێنى كارى لەسەر چالاكى ئابوورى داواكارى جيهانى لەسەر نەوت كردووە.
لەلايەكى ديكەوە، رێكخراوى وڵاتانى هەناردەكارى نەوت (ئۆپيك)، بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوتى خاوى لە مانگى حوزەيراندا، بە بەراورد بە مانگى پێشوو، يەك مليۆن و ٨٩٠ بەرميل كەم كردووەتەوە و كشاندويەتييەوە بۆ ٢٢ مليۆن و ٢٧٠ هەزار بەرميل.
ئەمساڵ رێژەى داواكاريى رۆژانە لە جيهاندا لەسەر نەوت، هەشت مليۆن و ٩٥٠ بەرميل كەمبووەتەوە و بووە بە ٩٠ مليۆن و ٧٢٠ بەرميل و وا پێشبينى دەكرێت لە ساڵى داهاتوودا، ئەم رێژەيە حەوت مليۆن بەرميل زياد بكات و بگاتە ٩٧ مليۆن ٧٢٠ هەزار بەرميل.