جيهان

ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى بۆبەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا بڕيارى ئاگربەستى مرۆڤايەتى پەسەند كرد

-ئاگربەستەكە، ئەو تاك و گروپانە ناگرێتەوە كەئەندامن يان پەيوەندييان ئەو رێكخراوە تيرۆريستييانەى كە لەلايەن ئەنجوومەنى ئاسايشەوە دياريكراون وەكو داعش، ئەلقاعيدە و ئەلنوسرە.

02.07.2020 - نوێکردنەوە : 03.07.2020
ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى بۆبەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا بڕيارى ئاگربەستى مرۆڤايەتى پەسەند كرد

New York

نەتەوەيەكگرتووەكان - AA

له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتى ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ندكرد كه‌ داوای بەستنی ٩٠ رۆژ ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌كات .

دواى سێ مانگ لە تاوتوێکردن لەسەر داواكارى سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان، ئانتۆنيۆ گوتەرێس، بۆ ئاگربەستى مرۆڤايەتيى جيهانى پڕۆژە بڕيارى "COVID-19" كە فەڕەنسا و تونس ئەندامى كاتيى ئەنجوومەنى ئاسايشن پێشكەشيان كردبوو خرايە دەنگدانەوە.

لەبەر ئەوەى كە بەهۆى پاندەمييەوە ناتوانرێت لە ئەنجوومەنى ئاسايش دەنگدان ئەنجامبدرێت، ماوەى ٢٤ كاتژمێر درا بە وڵاتانى ئەندام بۆ دياريكردنى بڕيارەكانيان و بڕيارەكە بە كۆى دەنگى هەر ١٥ وڵاتى ئەندام پەسەندكرا.

ئەو بڕيارەى ئەنجوومەنى ئاسايش نیگەرانى قوڵى دەربرى لەبەرامبەر كاريگەرە رووخێنەرەكانى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا بە تايبەتى لە ناوچەكانى شەڕ و پێكدادان و داواى كرد بۆ ماوەى ٩٠ رۆژ ئاگربەستى مرۆڤايەتى رابگەيندرێ.

ئاگربەستەكە، ئەو تاك و گروپانە ناگرێتەوە كەئەندامن يان پەيوەندييان ئەو رێكخراوە تيرۆريستييانەى كە لەلايەن ئەنجوومەنى ئاسايشەوە دياريكراون وەكو داعش، ئەلقاعيدە و ئەلنوسرە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن