Islam Doğru
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرك – AA
له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداریدا له شاری هێنده‌رسۆن سەربە ویلایه‌تی نیڤادا، چوار كه‌س کوژران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری هێنده‌رسۆن رایگه‌یاند كه دوای بیستنی ده‌نگی ده‌ستڕێژی گولـله له باڵه‌خانه‌یه‌كدا، تیمه‌كانی پۆلیس چوونه‌ته ناوچه‌كه.
تیمه‌كانی پۆلیس له گه‌راجی باڵه‌خانه‌كه‌دا، سێ كه‌سیان به بریندار بینیووه كه گومان ده‌كرێت یه‌كێكیان په‌لامارده‌ره‌كه بووبێت.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به تۆمه‌تباره‌كه بهێنێت خۆی راده‌ست بكات، له‌و په‌لاماره‌دا چوار كه‌س کوژران كه تۆمه‌تبار یاخود تۆمهتبارهكانیشی لەنێودان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كاری زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه و ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.