Hasan Esen
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
له‌نده‌ن – AA
له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، جارێكی دیكه به‌ریتانیا ده‌ستیكرده‌وه به كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵك.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاری رابردوودا، به‌ریتانیا بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵكی دا له كاتژمێر ٢٤:٠٠ه‌وه جارێكی دیكه كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵك له‌و وڵاته ده‌ستی پێكرده‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا ته‌نها فرۆشگاكانی فرۆشتنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان به كراوه‌یی هێڵدرانه‌وه و ته‌واوی مه‌یخانه، خواردنگه، كۆگاكانی فرۆشتنی كاڵای به كۆمه‌ڵ، سه‌رتاشخانه و ئارایشگاكان داخران.
دوای داخستنی مه‌یخانه‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌نج له له‌نده‌نی پایته‌خت به‌رده‌وام بوون له سه‌رگه‌رمی له یانه‌یه‌ك له كۆڵانی سۆهۆ.
له كاتێكدا پۆلیس ئه‌م گه‌نجانه‌ی له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه پابه‌ند ببن به بڕیاری نوێ، له‌و كاته‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان پۆلیس و گه‌نجه‌كان رووی دا و كه‌سێك ده‌ستگیر كرا. به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكیش به‌رامبه‌ر پۆلیس ماوه‌یه‌ك گرژی لێ كه‌وته‌وه.
هه‌رچه‌ند دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی پۆلیس به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی شاره‌كه پابه‌ند بوون به بڕیاره‌كه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌رده‌وام بوون له سه‌رگه‌رمی خۆیان.
به‌هۆی كهرهنتینهكهوه بڕیار دراوه به بوونی ژماره‌یه‌ك مه‌رجی دیاریكراو رێگه به چوونه ده‌ره‌وه و گه‌شته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بدرێت.