Dildar Baykan
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ٢٠٢٠دا، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن سەرکەوتنی لە ویلایەتی میشیگن بەدەستهێنا، کە پێگەیەکی یەکلاکەرەوەی هەیە لەو هەڵبژاردنەدا.
بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردوونەتەوە، جۆ بایدن لە ویلایەتی میشیگن بەسەر رکابەرەکەی کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵدترەمپ-دا سەرکەوتووە.
بەپێی ئەو ئەنجامانەش جۆ بایدن ١٦ دەنگی لە میشیگن بەدەستهێناوە.
هەر بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی تا ئێستا لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن ٢٦٤ دەنگ و ترمپ-یش ٢١٣ دەنگی لە ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بەدەستهێناوە.
لە ئەمریکا ئەو کاندیدەی بتوانێت نیوە کۆ یەکی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت واتا ٢٧٠ دەنگ لە کۆی ٥٣٨ دەنگ، ئەوا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەباتەوە.