Mücahit Oktay
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکادا، پرۆتێستۆی نادیاری لە ٥٩هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەو مشتومڕانە کرا کە سەبارەت بە دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە دراون.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠دا، خەڵک دوای هەڵبژاردنەکان لە هەموو لایەکی وڵاتەوە بەتایبەتی شیکاگۆ و لۆس ئانجلس رژانە سەر شەقامەکان.
دەنگدەرانی دیموکراتەکان لە دوو ناوچەی جیاوازی نیویۆرک کە جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە رژانە سەر شەقامەکان و دوای سازکردنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە نزیک بینای ترەمپ تاوەر لە شەقامی پێنجی مانهاتن، دەستیان بە رێپێوان کرد.
خۆپیشاندەران لە نزیک گۆڕەپانی یونین رێگایان داخست، دواتر پۆلیس رووبەڕوویان بووەوە و ژمارەیەکی زۆری لێ دەستبەسەرکردن.
لە کاتێکدا لە شارەکانی وەک فلادلفیا، دیترۆیت و شیکاگۆ، خۆپیشاندەران بە هوتافکێشانی ''هەموو دەنگەکان بژمێرە'' رێپێوانی ئاشتییانەیان سازکرد، دەنگەکانی ویلایەتی میشیگن هەژانی دروست کرد کە یەکێکە لە ویلایەتە هەستیارەکان لە رووی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکادا.
لە شاری لۆس ئانجلس دوای ئەوەی دوێنێ خۆپیشاندان سازکرا و چەند کەسێک دەستبەسەرکران، ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی پۆلیس رێکاری پێشوەختەی گرتەبەر رێپێوانێکی هێمنانەتر رێکخرا.
لە شاری مینیاپۆلیس کە پێشتر جۆرج فلۆید-ی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە کوژرابوو، ئەو خۆپیشاندەرانەی ئۆتۆبانی I-94یان داخست، دەستبەسەرکران.
- دەستگیرکردنی چوار کەس لە واشنتۆنی پایتەخت
لە شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی ماریلاند، گرووپێکی ٣٠ کەسی بە شێوەیەکی ئاشتییانە پرۆتێستۆی زوو راگەیاندنی سەرکەوتیان کرد لەلایەن کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ و لە بەرامبەردا، پۆلیس لە واشنتۆن دی سی، چوار کەسی بەتۆمەتی پابەندنەبوون بە یاساکانی خۆپیشاندان، هاندان بۆ ئەنجامدانی هێرش و توندوتیژی، دەستگیرکرد.
هەروەها لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگن داواکرا دووبارە دەنگەکانی پارتی کۆماری ئەژمار بکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا گرووپێک لە دەنگدەرانی کۆمارییەکان لەگەڵ بەرپرساندا بووە مشتومڕیان کە رێگەیان پێ نەدان بچنە ناوەندێکی جیاکردنەوەی دەنگەکان.
گرووپەکە کە هوتافی ''با بچینە ناوەوە'' و ''ئەژمارکردنی دەنگەکان راگرن''یان دەکێشا، لەلایەن پۆلیسەوە بە زەبری هێز بڵاوەیان پێکرا.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی خۆپیشاندانەکان لە زۆرێک لە شارەکانی ئەمریکا درێژەی هەبێت.