Aşkın Kıyağan
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ڤييەنا - AA
دەركەوت ئەو تيرۆريستەى كە لە ڤييەنا پايتەختى نەمسا چوار كەسى كوشت، هەوڵيداوە لە سلۆڤاكياوە بە شێوەيەكى ناياسايى فيشەگ ئاراستە بکات و هەواڵگريى نەمساش بەم بابەتەى زانيوە.
وەزيرى ناوخۆى نەمسا، كارل نيهامێر لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەنووسيدا، روونكردنەوەى دەربارەى ئەو هێرشە تيرۆريستييەى كە چەند رۆژێك پێش ئێستا روويدا، بڵاوكردەوە.
نيهامێر، ئاماژەى بەوە كرد كە لە ئەنجامى لێكۆڵينەوەكانى پۆليس ئەوە دەركەوتووە كە هێرشە تيرۆريستييەكە لەلايەن يەك كەسەوە ئەنجامدراوە.
نيهامێر، ئەوەشى راگەياند كە لێكۆڵينەوەكان لە هێرشە تيرۆريستييەكە بەردەوامە و ١٤ كەس بە گومانى هەبوونى پەيوەندى لەگەڵ ئەو تيرۆريستە تەمەن ٢٠ ساڵانەیە دەستگيركراون كە لە رەچەڵەكى جياوازن.