Safvan Allahverdi
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
کاندیدی پارتی دیموكرات، جۆ بایدن لە ويلايەتى ويسكۆنسن كە زۆر گرنگە لە كێبڕكێى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكادا، براوەبوو.
بە گوێرەى ئەو ئەنجامە نافەرمييانەى كە ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشێتيد پرێس AP بڵاويكردووەتەوە، بايدن لە ويلايەتى ويسكۆنسن كەوتووەتە پێش ركابەرى لە كۆمارييەكان دۆناڵد ترەمپ.
بەم ئەنجامەش بايدن، لە رێگەى ويسكۆنسن-وە ١٠ نوێنەرى ديكەى مسۆگەر كرد.
لە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكا، هەر كاندیدێك لە ٥٣٨ نوێنەر زياتر لە نيوەى كە دەكاتە ٢٧٠ نوێنەر بباتەوە ئەوە مافى بوون بە سەرۆك دەباتەوە.