Betül Yürük
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند ''هێندە ویلایەت بەدەستدەهێنین کە بگەینە ٢٧٠ دەنگی پێویست بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی. لێرەدا بردنەوەمان راناگەیەنم، بەڵام لەو باوەڕەداین کە ئێمە هەڵبژاردنەکە دەبەینەوە''.
لە کاتێکدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یەکلانەبوونەتەوە، جۆ بایدن لەگەڵ کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆکدا، کامالا هاریس لە ویلایەتی دیلاوێر لێداونی بڵاوکردەوە.
جۆ بایدن باسی لەوە کرد کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن ئەمریکی لەم هەڵبژاردنانەدا دەنگیانداوە و لە مێژووی ئەمریکادا، زۆرترین دەنگ لەم هەڵبژاردنەدا دراوە، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمریکا گەل بەڕێوەی دەبات، دەسەڵات گەل دەیبەخشێت و گەلیش بڕیار دەدات کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.
گوتیشی: ''هێندە ویلایەت بەدەستدەهێنین کە بگەینە ٢٧٠ دەنگی پێویست بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی. لێرەدا بردنەوەمان راناگەیەنم، بەڵام لەو باوەڕەداین کە ئێمە هەڵبژاردنەکە دەبەینەوە''.
- ''دڵنیام لە سەرکەوتنمان''
جۆ بایدن باسی لەوە کرد کە لە ویسکۆنسن زیاتر لە ٢٠ هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە لە میشیگن-یش بە ٣٥ هەزار دەنگ لەپێشەوەن و گوتی: ''هەستم باشە لەبارەی پێنسیلڤانیا، سەدا ٧٨ی ئەو دەنگانە بەدەستدەهێنین کە لە رێگەی پۆستەوە دراون''.
جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو کە گەیشتوونەتە زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دەنگ و بەڵێنی باشکردن و یەکخستنی وڵاتی پەرتەوازەی دا لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن.
گوتیشی: ''دڵنیام لە سەرکەوتنمان''.
لە ئەمریکا ئەو کاندیدەی بتوانێت نیوە کۆ یەکی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت واتا ٢٧٠ دەنگ لە کۆی ٥٣٨ دەنگ، ئەوا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەباتەوە.