Dildar Baykan
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داوا ده‌كات جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له جۆرجیا رابگیرێت كه یه‌كێكه له ویلاته گرنگه‌كان.
سه‌رۆكی لقی جۆرجیای پارتی كۆماری، ده‌یڤید شافه‌ر رایگه‌یاند، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دۆسیه‌یه‌كیان كردووه‌ته‌وه بۆ راگرتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ناوچه‌ی كاتام.
دەیڤید شافه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌یش دۆسیه‌ی هاوشێوه بكه‌نه‌وه و رایگەیاندووە "له دۆسیه‌كه‌دا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رێگای پۆسته دراون كه چاودێرانی پارتی كۆماری له‌وێ نه‌بوون له‌گه‌ڵ كارته‌كانی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ژماركردن تێكه‌ڵی یه‌كتر كراون".