Emel Gözellik,Şerife Çetin
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٨ ملیۆن و ٤٣٨ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٣١ هه‌زار و ٢٦ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٨ ملیۆن و ٤٣٨ هه‌زار و ٩٤٤ كه‌س، ٣٤ ملیۆن و ٦٧٤ هەزار و ٥١٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٢ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٣٩٩ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٨٠١ هه‌زار و ٣٥٥ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣٩ هەزار و ٨٢٩ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.