Hakan Çopur
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن – AA
کۆشکی سپی رایگەیاند سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی چین، شی جیپینگ لە میانی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی رۆژی دووشەممەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکەن بە شێوەیەکی بەرفراوان.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن پساکی رایگەیاند کۆبوونەوە ئۆنلاینەکەی نێوان بایدن و شی ١٥ی تشرینی دووەم رۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.
پساکی بە تیشک خستنە سەر ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێبڕکێی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکرێت و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری ھەماھەنگی نێوان ھەردوو وڵاتیش دەکرێت، گوتی: "سەرۆک بایدن بە راشکاوی نیاز و ئەولەویەتەکانی ئەمریکا و نیگەرانییەکانی لەبارەی چین دەخاتە روو".