Bayram Altuğ
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2019
جنێڤ ــ AA
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە هەڵوێستی بەرامبەر بە جوولەكەنشینەكان لەسەر خاكی فەڵەستینی داگیركراو، نەگۆڕە و ئاماژە بەوەشدەكات كە دان پێدانان بە راویی جوولەكەنشینەكان لەسەر خاكی فەڵەستینی لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، رۆبێرت كۆڵڤیًڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە جێنڤ كاردانەوەی نیشاندا سەبارەت بەو هەڵوێستەی ئەمریكا كە لەبارەی جوولەكەنشینەكانەوە لە كەناری رۆژئاوای رایگەیاندووە.
رۆبێرت كۆڵڤیڵ رەخنەی لە بڕیارەكەی ئیدارەی ئەمریكا گرت لەوەی جوولەكەنشینەكان بە نایاسایی لەقەڵەم نادا و گوتی:"هەڵوێستێكی سیاسی وڵاتێك، هیچ لە یاسای نێودەوڵەتی و هەڵوێستی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو پرسە ناگۆڕێت".
رۆژی دووشەممەی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاندبوو كە لەمەودوا جوولەكەنشینەكان لە كەناری رۆژئاوا بە نایاسایی لەقەڵەم نادەن.