Hakan Çopur,Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، نووسینی هه‌واڵی درۆ له لایه‌ن ژمارەیەک دامه‌زراوه‌ی میدیایی، شتێكی قێزه‌ونه.
له میانی پێشوازیكردنی له سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودیۆ له كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ناڵی NBC كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پنتاگۆندا، راگه‌یه‌نراوه كه پێویسته ئه‌مریكا 10 هێنده‌ی ئێستا چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌بێت، دووره له راستییه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "وه‌ك له هه‌واڵه درۆكه‌ی NBCدا باسكراوه، هه‌رگیز باسم له زیادكردنی ژماره‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان نه‌كردووه. ته‌نها باسی ئه‌وه‌مان كردووه كه پێویسته ئه‌و چه‌كانه له باشترین ئاستدابن. له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی ئه‌تۆمیمان هه‌یه و ده‌مه‌وێت ئه‌مانه له دۆخێكی باشدابن. ته‌نها ئه‌مه‌مان باسكردووه. ئه‌گه‌ر به راستگۆیی بیڵێم، شتێكی قێزه‌ونه كه میدیاكان ده‌توانن ئه‌مانه بنووسن".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویست ناكات ئه‌مریكا ژماره‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی زیاد بكات و رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری، جێمس ماتیس-یش به‌ڕوونی هه‌واڵه‌كه‌ی NBCی به‌درۆخستووه‌ته‌وه.
جێمس ماتیس له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا هه‌واڵه‌كه‌ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی له میدیاكان گرتووه كه هه‌واڵی له‌و جۆره بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
جێمس ماتیس نووسیویه‌تی، "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه سه‌رۆك داوای كردووه توانای چه‌كی ئه‌تۆمی زیادبكرێت، دوورن له راستییه‌وه. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه، كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه".
کەناڵی NBC بانگەشەی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی پنتاگۆندا داوای کردووە وڵاتەکەی ژمارەی چەکە ئەتۆمیەکانی بۆ ١٠ هێندە زیاد بکات لە کاتێکدا ترەمپ لە تویتەر ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆخستەوە.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی لیدوانەکانی کۆشکی سپی و پرسی کۆریای باکوور لێدوانی دا.
سەرەتا بە بێ ئەوەی ناوی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، رێکس تیلەرسن بهێنێت، ترەمپ رەخنەی لە ناوبراو گرت و ئاماژەی بەوەداوە کە لەبارەی کۆریای باکوورەوە هەندێک بۆچوونی جیاوازیان هەیە و گوتی: "لەگەڵ ئەودا پەیوەندی زۆر باشمان هەیە، بەڵام لەسەر هەڵوێستی کۆریای باکوور، هەندێک جیاوازی هەیە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزی دۆناڵد ترەمپ و رێکس تیلەرسن لەسەر کۆریای باکوور، پێشتر رەنگی دابوویەوە لەناو میدیا.