Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
پاریس - AA
لەسەدا 70ی دەنگدەرانی فەڕەنسا پێیان وایە سەرکۆماری ئێستای وڵاتەکەیان، فرانسوا ئۆلاند کە خەریکە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەرەو کۆتایی دەچێت ''سەرکۆمارێکی خراپ'' بووە.
کۆمپانیای ئۆدۆکسا بۆ لێکۆڵینەوەکان لە راپرسییەکدا، پرسیاری سەبارەت بە بۆچوونی دەنگدەرانی فەڕەنسا لەبارەی سەرکۆماری وڵاتەکەیان، فرانسوا ئۆلاند کردووە کە لەمساڵدا کۆتایی بە ماوەی پێنج ساڵی سەرۆکایەتی ناوبراو دێت و بەنیازیش نییە بۆ جاری دووەم خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان بپاڵێوێتەوە.
لەئەنجامی راپرسییەکەدا و بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی دەنگدەرە کە پشتیوانیی لە کام پارتی سیاسیی دەکات، ئەوە دەرکەوتووە کە رێژەی لەسەدا 70ی دەنگدەرانی فەڕەنسا پێیان وایە ئۆلاند ''سەرکۆمارێکی خراپ'' بووە.
ئەوەش دەرکەوتووە کە زۆرترین پشتیوانیی لە ئۆلاند لەلایەن رێژەی لەسەدا 43ی لایەنگرانی پارتی سۆسیالیستەوە بووە کە ناوبراو سەربە پارتەکەیە و بە گشتیش دەنگدەران، بەرێژەی لەسەدا 54 سیاسەتەکانی سەرکۆماری وڵاتەکەیان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەدڵ بووە.
بەڵام بە رێژەی لەسەدا 83 دەنگدەران سیاسەتەکانی ئۆلاندیان لەهەریەک لە بوارەکانی ئابووریی و کۆمەڵایەتییدا پەسەند نەکردووە.