Yusuf Özcan
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
پاریس - AA
لە فەرەنسا، کەسێکی تەمەن ٦٣ ساڵان کە ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارنەھێناوە، بەھۆی ئەوەی لێدوانەکانی سەرکۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ئەو کەسانە بێزار دەکات کە ڤاکسینیان لە خۆیان نەداوە، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی تۆمارکرد.
بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکانی فەڕەنسا، دیدێر لالاندێ، کە کەسێکی خانەنیشە و لە گەڕەکی رۆزیرس دیجلیتۆنز لە باشووری وڵاتەکە نیشتەجێیە، ئەو لێدوانەی ماکرۆنی بە "جیاکاریی" ھەژمار کردووە.
لالاندێ، گوتی: "سنووردارکردن جێبەجێدەکرێت (لە دژی ئەوانەی کە ڤاکسینیان بەکارنەھێناوە)، رێز لەمە دەگرم، بەڵام لێپرسینەوە لە ھاووڵاتیبوونی ئەوانەی کە ڤاکسینیان بەکار نەھێناوە قبوڵ ناکرێت".
لالاندێ، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەزانێت ئەم سکاڵا یاساییە بە ھیچ ئەنجامێک ناگات بەڵام وەکو ھەڵوێستێکی سیمبولی پێشکەشی کردووە.
ماکرۆن، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لا پاریسیان کە ئێوارەی ٤ی کانوونی دووەم بڵاوبوویەوە، ئەوەی راگەیاندبوو کە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان بەکار نەھێناوە سنووردار کردووە و فشاریان خستووەتە سەریان.