Muhammed Emin Canik
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
بۆینس ئایرس-AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنی پارچه‌ی تاشه به‌رد به‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كه گه‌شتیاران گه‌شتیان پێ ده‌كرد له پارێزگای میناس گێریاس له به‌ڕازیل، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١٠ كه‌س به‌رز بوویه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه له‌لایه‌ن ئاگركوژێنه‌وه‌ی میناسهوه گێریاس بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه به‌ردی گه‌وره به‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌یاندا له شاری كاپیتۆڵیۆ، گیانیان له‌ده‌ستدابوو، دۆزرایه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ١٠ كه‌س به‌رز بووه‌یه‌وه و ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه چواریان له نه‌خۆشخانه له‌ژێر وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردان.
هاوكات باس له‌وه كراوه، كاره‌كانی گه‌ڕان كۆتاییان هاتووه.