Betül Yürük
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
نیویۆرك- AA
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ئاشكرایكرد به‌ر له هه‌فته‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا کە بڕیارە له ٣ی تشرینی دووه‌می داهاتوو بەڕێوەبچێت، ریكلامه سیاسییه‌كان راده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبووك، مارك زوكه‌ربێرگ، ئه‌و بڕیاره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رێگرییكردن له ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كان داویانه.
مارك زوكه‌ربێرگ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه نیگه‌رانه مه‌ترسی هه‌ڵكشانی یاخیبوونی مه‌ده‌نی له كه‌شێكدا كه وڵات تێیدا دابه‌شبووه و ره‌نگه راگەیاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێبچێت، و رایگه‌یاندووه: ''ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه نییه كه هه‌میشه ئه‌نجامیده‌ده‌ین و هه‌ربۆیه هه‌مووان لێپرسراوێتیی پاراستنی دیموكراسییهكهمانیان هه‌یه''.
زوكه‌ربێرگ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه فه‌یسبووك به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٣ی تشرینی دووه‌م، ریكلامه سیاسییه‌كان راده‌گرێت و بڵاوكراوه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ش كه سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نن به‌رله ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، به هۆشداریینامهوه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبووك تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یامانه‌ی له تۆڕه‌كه‌یان بڵاوده‌كرێنه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سێك بچێت بۆ هه‌ڵبژاردن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت، لاده‌به‌ن.