Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ديرازۆر/ ئەنقەرە - AA
لە پارێزگاى دێرازۆر رۆژهەڵاتى سووريا، چەند فڕۆكەيەكى نەناسراو هێرشيان كردە سەر چەند بنكەيەكى گروپە تيرۆريستییە پاڵپشتكراوەكان لە لايەن ئێرانەوە كە لە ريزى رژێمى بەشار ئەسەد-دا شەڕدەكەن و لە ئاكامدا ٢٧ تيرۆريست كوژران.
بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە دەست ئاژانسى ئانادۆڵو كەوتوون، چەند فڕۆكەيەك كە نازانرێت سەر بە چ لايەنێكە لە شارۆچكەى ئەلبوكەمال لە رۆژهەڵاتى دێرازۆر هێرشيان كردووەتەوە سەر بنكەكانى گرووپە تيرۆريستییە بيانييەكان كە لە ژێر فەرمانى سوپاى پاسدارانى ئێران شەڕدەكەن.
لە ئاكامى بۆردومانەكەدا ٢٧ ئەندامى گرووپە تيرۆريستييەکان كوژران.
هەر پە پێى سەرچاوەكان، لە و هێرەشەدا ناسراو بە فەرماندەى شارۆچكەى ئەلبوكەمال سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران، حاجى عەسكەر كوژراوە.
تا ئێستا هيچ لايەنێک بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانييەكەى نەگرتووەتە ئەستۆ.
لە ٣ى و ١١ى تەمووزدا چەند بنكەيەكى سەر بە گرووپە پاڵپشتكراوەكان لەلايەن ئێرانەوە لە شارۆچكەكانى مەيادين و ئەلبوكەمال سەر بە پارێزگاى دێرازۆر لە لايەن چەند فڕۆكەيەكى نەناسراوەوە بۆردومانكراون.