Yusuf Özcan
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
پاريس - AA
سەركۆمارى فەرەنسا ئيمانوێل ماكرۆن، رايگەياند هێشتا هەموو ناروونييەكانى سەر سووريا هەڵنەگيراوە و ئيرادەيەك دەبينيێت لەسەر ئەوەى بەرەنگاربونەوەى داعش و تيرۆر كراوەتە پێشكارى هەموو بابەتەكان.
ماكرۆن، لە دوای کۆبوونەوەی لووتکەی چوارقۆڵیی لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژكارى ئەڵمانيا ئەنگيلا مێركل و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، بۆ رۆژنامەوانان دوا.
ماكرۆن گوتى: "هێشتا هەموو ناروونييەكانى سەر سووريا هەڵنەگيراوە و ئيرادەيەك دەبينيێت لەسەر ئەوەى بەرەنگاربونەوەى داعش و تيرۆر كراوەتە پێشكارى هەموو بابەتەكان. ئەمە گرنگە بۆ من". هەروەها بە پێويستى زانى كارى هاوبەشى زياتر بكرێت لەسەر بابەتى پەنابەرەكان.
ماكرۆن، رايگەياند كە هاوڕا و هاودەنگييەك هەيە لە نێوان سەركردەكاندا لەسەر پێويستى بەردەوامبوون لەكارەكان بۆ كۆتايهێتنان بە قەيرانەكەى سووريا.
سەرۆكى فەڕەنسا گوتى لە لوتكەكەدا دۆخى ليبياش تاوتوێ دەكرێت و لەو بارەيەوە گرنگى بە بەرژەوەندى ئيدارەى بەشى يۆنانى باشوورى قوبرس دەدات.
ئيمانوێل ماكرۆن گوتى: "لەم كۆبونەوەيەدا هاوڕابوون لە سێ بابەت كە گوتم دەربارەى سووريا لە مێشك هەڵدەگرم"
لەسەر پرسيارێك سەبارەت بە پەيوەندى لەگەڵ ئەردۆغاندا، ماكرۆن گوتى: "دەرفەتى گوتووێژى رووبەرووم نەبوو لەگەڵيدا. رێزم بۆ هەموو كەسێك هەيە. نەتانبيستوە كە من بێ رێزيم بەرامبەر كەسێك كردبێت. هەر كەسێك بەرپرسيارێتى خۆى هەڵدەگرێت. بە راى من توركيا وڵاتێكى گەورەيە. رێزێكى زۆرم بۆ توركەكان هەيە"
ماكرۆن، ئاماژەى بەوە كرد كە چەند بابەتێك هەيە هاوڕانين لەسەرى لەگەڵ توركيادا، و رايگەياند لە كۆبونەوەيەدا بەرەوپێشچوون دەبينرێت سەبارەت بە دۆخى سووريا. دەربارەى يەپەگە، ماكرۆن نەيشاردەوە كە ناكۆكى هەيە لە نێوان ئەوان و توركيا سەبارەت بە يەپەگە و گوتى: "هيچ نارونييەك نييە لەسەر پەكەكە. ئێمە ئەوان وەك تيرۆريست دەناسێنين و ئيدانەيان دەكەين و دادگايشيان دەكەين"
سەركۆمارى فەڕەنسا ئيمانوێل ماكرۆن، هەر لەسەر يەپەگە گوتى: "ئێمە يەپەگە بەتەواوەتى بە تيرۆريستيان نازانين. سەركۆمار ئەردۆغان، هاوڕا نييە لەم بابەتە. ئەمڕۆش ئەم تێكنەگەيشتنە كۆتايى نەهات"
لە كۆتاييدا ماكرۆن، گوتى: "ئێمە نيگەرانين دەربارەى ئاسايشى خاكى توركيا. بەڵام نامانەوێت كەس لەبيربكەين كە بەرەنگاريى داعش بونەتەوە"