Ömer Tuğrul Çam
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستوڵتنبێرگ ئاشكرایكرد توركیا و یۆنان بڕیاریانداوه دهست به كۆبوونهوهی تهكنیكی لهپێناو دامهزراندنی میكانیزمی رێگرییكردن له پێكدادان بكهن.
لە راگەياندراوەكەى ستوڵتنبێرگ-دا هاتووە، "لە دواى گفتوگۆكردنم لەگەڵ سەركردەكانى توركيا و يۆنان هەردوو وڵاتى هاوپەيمان، بە مەبەستى كەمكردنەوەى مەترسى كارى نەخوازراو و دروستكردنى ميكانيزمەكانى رێگرتن لە بەريەككەوتنى سەربازیی لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست هاوڕابوون لەسەر دەستپێكردنى كۆبوونەوەكان لە ناتۆ".
ستوڵتنبێرگ، ناوى توركيا و يۆنانى بە "هەردوو هاوپەيمانى دێرين" هێناوە و رايگەياندووە، ناتۆ بۆ ئەو بابەتانەى كە كاريگەرييان لەسەر ئاسايشى هاوبەش هەيە باشترين پلاتفۆرمى راوێژكاريكردنە.
ستۆڵتنبێرگ، راشیگەیاندووە، "بە رووحى هەماهەنگى ناتۆوە، بەردەوام دەبم لە نزيكەوە پەيوەنديكردن لەگەڵ سەرجەم وڵاتە هاوپەيمانەكان بۆ دۆزينەوەى چارەسەرێک بۆ گرژييەكان".