Abdullah Aşıran,Hemın Othman Mohammed
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
لاهای - AA
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی، فه‌ڵه‌ستین له دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی (UAD) سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كرد.
دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له لاهایه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڵه‌ستین داوای كردووه كه پێویسته ئه‌مریكا پابه‌ندی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بێت و، دادگا بڕیار ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له قودس بكشێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فه‌ڵه‌ستین به‌هۆی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ڤیه‌ننا كه له 18ی نیسانی 1961 ئه‌نجامدراوه، داواكاری پێشكه‌ش به دادگاكه كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و، بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیب بگوازێته‌وه بۆ قودس، له مه‌ڕاسیمێكی فه‌ڕمیدا له 14ی مایسی 2018دا بینای نوێی باڵیۆزخانه‌كه كرایه‌وه.