Zana Natık Kerem
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
قاهیرە ــ AA
سەرۆكی میسر، عەبدولفەتاح سیسی رایگەیاند كە وڵاتەكەی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی لەناو دەبرێت.
لە بەیاننامەیەكدا كە سەرۆكایەتی كۆماری میسر بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ وەزیری بەرگری، سدقی سوبحی و وەزیری ناوخۆ، مەجدی عەبدولغەفار و سەرۆكی هەواڵگری گشتی، لیوا خالید فەوزی كۆبوویەوە.
بە پێی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا، راپۆرتێك لە بارەی رووداوەكانی واحات كە رۆژی هەینی رابردوو لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و ژمارەیەك تیرۆریست رووی دا، پێشكەش كرا و لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی گوتی: "میسر بەردەوام دەبێت لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەوانەشی كە پشتیوانی دەكەن".
سەرۆكی میسر داوای لە هێزە ئەمنییەكان کرد کە هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی سنوور لە هەوڵی دزەكردن چڕتر بكەنەوە.
رۆژی هەینی رابردوو، شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی میسر و ژمارەیەك تیرۆریست رووی دا كە لە ئاكامدا ژمارەیەك لە پۆلیس و تیرۆریست كوژران.