Hemn Baban
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می دوو ئیدارهییشی تێدابوو و نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه له كۆنگره رۆژنامهواوانییهكهدا باسی له‌وه‌كرد كه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی ره‌تده‌كرێته‌وه و قبووڵ ناكرێت و نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حمود محه‌مه‌د له كۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانی به باشمان زانی كۆببینه‌وه و باسی بارودۆخی كوردستان بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ هه‌نگاوانی پتر بۆ یه‌كڕیزی و پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شان بده‌ینه ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتووه‌ته پێش و هه‌موومان به به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانیین و هه‌نگاوبنێین و ئه‌وه‌شی پێویسته له‌م ئان و سات و قۆناغه‌دا چی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار بیین، زووتر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌ورووبه‌رمان و كوردستان بدۆزینه‌وه، بۆیه حزبه‌كانی كوردستانی به كورد و كلدۆ ئاشوور و توركمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان كرد و له كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نینه ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێیه‌تی، بیگه‌یه‌نینه ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ڵك قوربانی و خوێنی بۆ داوه".
مه‌حمود محه‌مه‌د هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌بێت كه باسی لێوهكردبوون ئه‌وا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیدا دواده‌كه‌وێت، گه‌لی كوردستانیش له‌گه‌ڵ دیالۆگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆببێته‌وه".
دواتر گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه لایه‌نه كوردستانییه‌كان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه پێكه‌وه كاربكه‌ین له‌چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی كه هه‌رواش بووه، بۆ گه‌یاندنی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ كه‌ناری ئارام. له ماوه‌ی دواییدا به تایبه‌ت دوای ریفراندۆم هه‌ندێك كێشه دروست بوو، به تایبه‌ت هاتنی خه‌ڵك بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، قسه‌ی زۆر كرا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رنگاریی ناحه‌زان ببینه‌وه و پێویسته پێكهوهبین".
هه‌روه‌ها گوتی: "چۆن پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كان سه‌ركه‌وتووبوو، ده‌بێت پێكه‌وه ئیداره‌ی دوای هاتنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ناپیرۆزه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه بكه‌ین كه هه‌مووی دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوون، خه‌باتی نیشتمانی و پێویستی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ی وه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه و تا ده‌گه‌ین به ئامانجه‌كانی كوردستان هه‌ر پێكهوهدهبین و ئه‌و تهخویلهشی دراوه بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان تا كۆتایی به‌ئه‌مانه‌ته‌وه به‌رگریی لێ ده‌كه‌ین".
سه‌عدی پیره له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كۆسره‌ت ره‌سول و له ئه‌گه‌ریدا مه‌سعود بارزانیش وه‌كو سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هه‌مان بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوون و قابیلی قبووڵ نیین".