Adham Kako,Mohamad Misto,Ramal Abdullah Mahmood
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
دێرازۆر/ئەنقەرە – AA
گەورەترین کێڵگەی نەوتی سووریا لە پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی رووباری فورات کە لە ژێردەستی داعشدا بوو لە لایەن پەیەدەوە، کۆنتڕۆڵ کرا .
ئۆپەراسیۆنی دێرازۆر کە بە پشتیوانی ئەمریکا لە نۆی ئەیلوولەوە لە لایەن پەیەدەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامە لە پێشڕەوییکردن بەرەو گوندەوارەکانی باکووری ئەو شارە.
بە پێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، گەورەترین کێڵگەی نەوتی سووریا کە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەرە لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرازۆر لە لایەن پەیەدەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
لە لایەکی دیکەوە زانراوە کە دوای پاشەکشەی داعش لە رەققە، پەیەدە وەک هێزی پشتیوانی بەشێک لە هێزەکانی رەوانەی دێرازۆر کردووە.