Zana Natık Kerem
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
ریاز ــ AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود لە كۆشكی یەمامە لە شاری ریاز پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسۆی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهات و رووداوەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.
دوێنێ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن گەشتێكی بۆ پێنج وڵات دەست پێكرد كە لە نێویاندا سعوودیە و قەتەر دەگرێتەوە و لە میانیدا ژمارەیەك بابەت لەوانەش قەیرانی كەنداو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە تاوتوێ دەكات.
بڕیارە رێكس تیلەرسن بەشداری لە یەكەم كۆبوونەوەی هەماهەنگی نێوان عێراق و سعوودیە بكات كە ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەدەچێت.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سعوودیە هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی كە دوێنێ بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی داوە.