Hemn Baban
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
به‌شێك پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ره‌كان چه‌ند دروشمێكیان به‌رزكردبووه‌وه له‌سه‌ر نووسراوە دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه، دۆسیه‌ی ئه‌نفال، دۆسیه‌ی جینۆساید، دۆسیه‌ی پێنجوین و شتی دیكه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌و دۆسیانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه نه‌ك بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌یان پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ر ده‌وامی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول بوو كه دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 19ی تشرینی یه‌كه‌م بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ركرد و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوبراو كه تیایدا هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبیی به داگیركه‌ر ناوبرد له كاتی هێرشكردنییان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ئه‌و لێدوانانه‌ش به "سووكایه‌تی" كردنی هێزه‌كانی عێراق و هاندانییان له دژی ئه‌و هێزانه ناوبرد و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی به پێی مادده‌ی 226ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ركردووه.
نهقیپی پارێزه‌رانی كوردستان، به‌ختیار حه‌یده‌ری له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه له پشته‌وه‌ی ده‌یان پارێزه‌ر هه‌بوون گوتی: "ئه‌مڕۆ ئێمه پارێزه‌ران و مافپه‌روه‌رانی كوردستان كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌یامێك بۆ رای گشتی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێیه‌كانمان و عێراق و بۆ رای گشتی كوردستان و بۆ ده‌زگا دادییهكانی عێراق راده‌گه‌یه‌نیین و پێیان ده‌ڵێن ئیراده‌ی میلله‌تی كورد و گه‌لی كوردستان به درێژایی مێژوو ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین بووه و كه‌س نه‌یتوانیوه ئه‌م ئیراده‌یه بشكێنێت، ته‌نانه‌ت چه‌ندین هه‌وڵ دراوه بۆ له‌ناوبردنی كورد و ناسنامه‌ی كورد، به‌ڵام بۆ كه‌س نه‌چووه‌ته سه‌ر و كورد به‌رده‌وام بووه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی كوردستان و كوردیان ده‌كرد له‌ناوچوون، بۆیه هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تی یان هێرشێك بۆ سه‌ر كورد و كوردستان نه سه‌رده‌كه‌وێت نه بۆیان ده‌چێته سه‌ر، ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێین به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانی گشت مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان".
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه دادگه‌كانی عێراق به سیاسی كراون و روونی كرده‌وه "ئه‌و رێككارانه‌ی له عێراق به‌رامبه‌ر به كورد دهگیریته به‌ر چی له هێرشی سه‌ربازی، چی رێككاری به‌ناو یاسایی، به‌ڵام سیاسی، چی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌رده‌كرێن و ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێن له پێناوی ئه‌وه‌یه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی كورد، به‌ڵام ئیراده‌مان نه شكاوه نه ده‌شكێت".
به‌ختیار حه‌یده‌ری له‌نێو دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر تیشكی خسته سه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی كۆسره‌ت ره‌سول و گوتیشی: "بڕیاری دادگه‌ی ره‌سافه كه به‌مدواییه ده‌رهه‌ق به تێكۆشه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كاك كۆسره‌ت ره‌سول بڕیارێكی سیاسییه، لێره‌وه جگه له پشتگیركردنی كاك كۆسره‌ت و په‌یامه‌كه‌ی دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه‌سێك بتوانێت ده‌ستگیری بكات، به‌داخه‌وه پێش چه‌ند رۆژێك له‌وه‌وبه‌ر بڕیارێك بۆ سه‌رۆكی كۆمیسیۆن و كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیش ده‌رچوو، ئه‌م بڕیارانه دژی ده‌ستوور و دژی یاسایه و قبووڵ ناكرێت، له‌ناو ده‌ستوور چه‌سپێنراوه كه نابێت هێز به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان به‌كاربهێنرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌و بڕیارانه بڕیاری سیاسیین و دادگه‌كانی عێراق به ئاراسته‌ی سیاسیی براون و پێیانده‌ڵێین كه دووربكه‌ونه‌وه له‌و بڕیار و شتانه، بۆیه ئه‌و رێككانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ بایه‌خێكی له لای ئێمه نییه، كاك كۆسره‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه‌سێك بتوانێت بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ربكات، ئێمه ته‌واوی پشتگیریی خۆمانی بۆ دهردهخین و داوا ده‌كه‌ین یه‌كڕیزی میلله‌ته‌كه‌مان بپارێزرێت و به‌رده‌وام به‌وه توانیومانه سه‌ربكه‌وین، ئێمه لێره پارێزه‌ر و ماف په‌روه‌رین و ئه‌ركمان پاراستنه له نیشتمان و میلله‌ته‌كه‌مان".