Zana Natık Kerem
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
مەدرید ــ AA
لە میانی كارەكانی فێستیڤاڵی تراشومانسیا كە لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە تا ئێستا ساڵانە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەكی زۆری سەر مەڕ و بزن لە شەقامەكانی مەدرید بڵاوبوونەتەوە.
مێژوویی فێستیڤاڵی تراشومانسیا لە ئیسپانیا بۆ سەردەمی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەكەدا، جوتیار و شوانەكان بە جل و بەرگی تایبەت خۆیان سەمای میللی جۆارجواریان ئەنجام دا.
دوای ئەوە جوتیاران و شوانەكان بە یاوەری گەشتیارانی بیانی و ناخۆیی لەگەڵ سەر مەڕ و بزنەكان بۆ ماوەی شەش كاتژمێر بە شەقامەكانی مەدرید سواڕنەوە.
بە ئامانجی زیندووكردنەوەی دابونەریتی كۆن، فەرمانڕەوای مەدرید، مانوێلا كارمینا بڕێك پارەی كۆنی ئیسپانی كە مێژووەكەی بۆ ساڵی ١٤١٨ دەگەڕێتەوە وەرگرت بۆ ئەوەی رێگەی تێپەڕبوونیان پێ بدات.
لە لایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئیسپانیا بە هۆی فێستیڤاڵەكەوە، لە مەدرید رێگەكانیان داخست.