Esat Fırat,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند، سوڵتاننشینی عومان كایه‌ی ئاسمانیی خۆی به‌ڕووی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كاندا كردووه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی Kanal10ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بێنیامین ناتانیاهو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی له ئاسیا، ئه‌ورووپا و باكووری ئه‌مریكا وتارێكی پێشكه‌شكردووه و رایگه‌یاندووه، سوڵتانی سوڵتاننشینی عومان، قابوس بن سه‌عید كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كاندا په‌سه‌ندكردووه.
هێڵی ئاسمانیی El-Al (ئێل-عال)ی ئیسرائیلی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ هیندستان و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، پێویسته ره‌زامه‌ندیی وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت.
تا ئێستا به‌رپرسانی سوڵتاننشینی عومان له‌وباره‌وه هیچ جۆرە لێدوانێکیان نه‌داوه.