Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
به‌غدا - AA
باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، هۆشداریی دایه هاووڵاتییانی له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌كه، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی عێراق له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له شاری به‌غدای پایته‌خت له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانیدا به ناوچه‌ی سه‌وزیشه‌وه، یاریی ئاگرینی زۆر به‌كارده‌هێنرێت و چه‌كیش به‌كارده‌هێنرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هۆشداری دراوه‌ته هاووڵاتییانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ عێراق و داوا له‌وانه‌ش كراوه كه له عێراق نیشته‌جێن، له‌و شوێنه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه ده‌رنه‌چن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌سه‌ر داعشدا، 10ی كانوونی یه‌كه‌م پشووی فه‌رمییه. راشیگه‌یاند كه له زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراق یاریی ئاگرینی به‌كارده‌هێنرێت و ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت.