Ata Ufuk Şeker,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
بڕۆکسل - AA
دادگای دادی ئەورووپا بڕیاریدا بەریتانیا مافی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی تاکلایەنانە پڕۆسەی جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا (برێکسیت) هەڵبوەشێنێتەوە.
دادگاکە کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی یەکێتیی ئەورووپایە و ناوەندەکەی لە لۆکسەمبۆرگە، بڕیاری سەبارەت بەو سکاڵایە دا کە لەبارەی برێکسیت-ەوە تۆمارکرابوو.
لە بڕیارەکەی دادگادا هاتووە، بەریتانیا دەتوانێت بە شێوەیەکی تاکلایەنانە راگەیەندراوی جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا بکشێنێتەوە.
هەروەها تیایدا هاتووە "دادگا بڕیاریداوە کە ئەگەر بێت و وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نیازی خۆی بۆ جیابوونەوە بە کۆنسەی یەکێتییەکە رابگەیەنێت، ئەوا هەمان ئەو وڵاتە ئەندامە سەرپشکە لەوەی بە شێوەیەکی تاکلایەنە ئەم راگەیەندراوە هەڵبوەشێنێتەوە".