Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
بوداپێست- AA
حکوومەتی هەنگاریا نایەوێت مافی پەنابەرێتیی بداتە ئەو هەزار و 294 پەنابەرەی لەکۆی گشتیی ئەو پەنابەرانەی روویان کردووەتە یەکێتیی ئەورووپا، بەریکەوتووە، لەو چوارچێوەیەشدا دەنگدان بۆ ئەو ریفراندۆمەی بەمەبەستی رەتکردنەوەی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە سازکراوە، دەستیپێکرد.
لەسەرانسەری وڵاتدا 8 ملیۆن و 272 هەزار و 625 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش 10 هەزار و 331 سندوقی دەنگدان ئامادەکراوە.
پرۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 19:00 بەردەوام دەبێت.
ئەو ریفراندۆمە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەنگاریا، پارتی سۆشیالیست و ژمارەیەک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بایکۆتیان کردووە، تێیدا پارتی دەسەڵاتداری فیدێز و پارتی ئۆپۆزسیۆنی جۆبیک داوا لە دەنگدەرانیان دەکەن بە ''نەخێر'' وەڵامی پرسیاری ''ئایا بەلاتەوە پەسەندە ئەو کەسانەی کە هاووڵاتیی هەنگاری یەکێتیی ئەورووپا نیین بێ ئەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی بڕیار لەبارەیانەوە بدات، لە هەنگاریا نیشتەجێبکرێن'' بدەنەوە.
فەرمانگەی نیشتمانیی هەڵبژاردن لە هەنگاریا ئاشکرایکرد بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەنجامەکانی ریفراندۆمەکە پەسەندبکرێت، پێویستە 4 ملیۆن و 136 هەزار و 313 کەس دەنگبدەن. ئاماژەی بەوەشکرد لەکۆی 270 هەزار دەنگدەری نیشتەجێی دەرەوەی هەنگاریا، 121 هەزار کەسیان دەنگیان داوە.
لەو راپرسییانەدا کە لەلایەن کۆمپانیاکانی لیکۆڵینەوەوە ئەنجامدراوە، ئەوە دەردەکەوێت کە رێژەی بەشدارییکردن لە ریفراندۆمەکەدا لەدەورووبەری لەسەدا 50دا دەبێت.
لەچوارچێوەی دابەشکردنی 160 هەزار پەنابەردا بەسەر وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپدا لەلایەن یەکێتییەکەوە، لەبەرامبەر دیاریکردنی تەنها هەزار و 294 پەنابەردا بۆ ئەوەی هەنگاریا وەریبگرێت، حکوومەتی ئەو وڵاتە لە 24ی شوباتدا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی دا.