Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە رۆژی 24ی ئابی رابردوو دەستی پێکرد تا ئەمڕۆ، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رووبەری 960 کیلۆمەتر دووجایان لە سووریا کۆنترۆڵ کردووە و هەزار و 657 ئامانج شەش هەزار و 319 جار بۆردومان کراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات بڵاو کردەوە کە بە ئامانجی پاراستنی سنووری تورکیا و پشتیوانی کردنی سوپای سووریای ئازاد و هێزەکانی هاوپەیمانان دەستی پێکردووە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکان، دوێنێ سێ هێزی تایبەتی سوپای تورکیا لە عەزاز و راعی لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینییەوە پشتیوانی سوپای سووریای ئازادیان کردووە و توانرا ناوچەکانی تەل عەتییە، چوبان و ئەیوبییە لە باشووری راعی کۆنترۆڵ بکەنەوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو چەکداری سوپای سووریای ئازاد گیانیان لەدەست دا و هەشتی دیکەش بریندار بوون.
لە ئۆپەراسیۆنەکە ٧٩ ئامانجی داعش بۆردومان کرا و تێیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک و برێکی زۆری تەقەمەنی چەکدارانی داعش.
بەم شێوەیەش لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فوراتەوە تاوەکو ئێستا ٦ هەزار و ٣١٩ جار بۆردومان ئەنجام داروە و تێیدا هەزار و ٦٥٧ ئامانج پێکێنراون.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو کاتژمێر ٧٠:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ، ٩٦٠ کیلۆمەتر دووجا لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوونیان کۆنترۆڵکردنی کردووە.
لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی مین لە ناوچە پاککراوەکان لە داعش ٢٨ مین و ٩٩٣ بۆمبی دەستیان بەشێوەی کۆنتڕۆڵکراو تەقاندۆتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا هەشت بۆمبیان فڕێداوە بۆ کردنە ئامانجی حەوت خاڵ لە ناوچەکانی تورکمان باری، ئاکتارین، غەیتون و کوایباه. لەئاکامدا چوار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و حەوت تەلار کە چەکدارانی داعش وەک عەمباری چەک و تەقەمەنی و بنکە بەکاریان هێناون، لەناوبراون.
هەروەها لەئاکامی چوار هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆسەر چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی گوزەل مەرزا و سوران، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران و چوار تەلار خاپوور کران و یەک مۆتۆرسکیل تێکشکێنرا.
راشگەیەنرا کە بێوچان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەیەکی چاودێری لەسەر هێڵی سنووری سووریا چاودێری چالاکییەکانیان دەکات. تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ناوچەکانی باکووری سووریا بەکاردەهێنێت و دەیخاتە ژێر مەترسییەوە. هێزە چەکدارەکانی تورکیا پشتگری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان دەکەن، بەمەبەستی زیان نەگەیاندن بە هاووڵاتییانی سڤیلی ناوچەکە هەموو رێوشوێنێکیان گرتۆتە بەر و لەو بارەیەوە زۆر بەهەستیاری دەجوڵێنەوە.