Atila Altuntaş
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
ستۆكهۆڵم - AA
گابرێل كورت سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بوژاندنه‌وه و رێكخستنی گونده‌كانی ماردین-میدیات-ئهنهیل رایگه‌یاند، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه سته‌م له سریانی و ئاشوورییه‌كانی شارۆچكه‌كانی قامیشلو و حه‌سه‌كه رۆژهەڵاتی سووریا، ده‌كات.
كورت له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، یه‌په‌گه درێژكراوه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یه و گوتی: "له قامیشلو و حه‌سه‌كه سریانییه‌كان رووبه‌ڕووی زۆرترین سته‌می یه‌په‌گه ده‌بنه‌وه، ئه‌مانه به‌وه‌ی كه ده‌ڵێن دژی داعشن، شانۆگەری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و جیهان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن".
ناوبراو رایگه‌یاند كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانی سریانییهكانی سووریا ده‌گرێت و گوتی: "یه‌په‌گه به‌جیهانی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئێمه مۆدێرن و دیموكراسین، به‌ڵام له سووریا چێشتخانه‌ی سریانییه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن. سریانییه‌كان ده‌كوژن. ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانیاندا ده‌گرن. خوێندنگه‌كانیان داده‌خه‌ن. مامۆستاكانیان ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن و لێیانده‌ده‌ن. رۆژنامهوانهكانمان ده‌ڕفێنن. چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌نووسێكیان به‌ناوی سوله‌یمان یوسف رفاند و ئه‌شكه‌نجه‌یاندا. هه‌وڵی بێدهنگكردنیاندا و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ‌كرد. چونكه ئه‌و رۆژنامه‌وانه ئه‌و ناحه‌قییانه‌ی من باسمكرد، به به‌ڵگه‌وه ده‌ینووسینه‌وه. لۆبی جیهانی و ئه‌ورووپی سریانی فشاری دروستكرد. ئه‌مان بینییان كه رۆژنامه‌وانه‌كه بێخاوه‌ن نییه، ئیدی ئازادیان كرد".