Sarmand Hameed
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، رۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، شی جینپینگ کۆدەبێتەوە.
ئەم کۆبوونەوەی بایدن و شی جین پیگ کە ماوەیەکی درێژە چاوەڕوانی ئەنجامدانی دەکرا، بە یەکەم دیداری نێوانیان لە دوای دەستبەکاربوونی بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دادەنرێت.
میدیاکانی ئەمریکا به پشت بەستن بە سەرچاوەکانی کۆشکی سپی بڵاویان کردەوە، جۆ بایدن لە ١٥ی تشرینی دووەمدا لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لەگەڵ هاوتا چینییەکەی کۆدەبێتەوە.
پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، کە هەردوو سەرکردەکە پێش ساڵی ٢٠٢٢، بەشێوەی ئۆنڵاین کۆدەبنەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان لەسەر وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە نەخستبووەڕوو.
جێی ئاماژەیە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین لە ماوەکانی دواییدا ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش بەهۆی پرسی تایوان و بازرگانیی و مافەکانی مرۆڤەوە بووە.