جيهان

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریاندا بەهۆی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن

Selen Valente Rasquinho  | 18.04.2024 - نوێکردنەوە : 19.04.2024
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریاندا بەهۆی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا.

بەیاننامەی ئەنجامی کۆبوونەوەی پەیوەنديیە دەرەکییەکانی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا کە تیایدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرا، ڕاگەیاندرا.

لە بەیاننامەکەدا بە کۆی دەنگی سەرکردەکان هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئیدانەکراوە و بڕیاردراوە بە فراوانکردنی سزاکانی سەر تاران.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی یەکەم ڕۆژی لووتکەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارڵز میشێل بۆ ڕاگەیاندنەکان دووا، بەڵام باسی لە ناوەڕۆکی سزاکان نەکرد.

لە بەیاننامەکەدا بە پێويست زانراوە قەیرانی غەززە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە، ئازادکردنی دیلەکان و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست کۆتایی بهێندرێت.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پابەندی بە چارەسەری دوو دەوڵەتی کراوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باس لە ڕەوشی لوبنان کراوە و، پشتیوانی بەهێزی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەو وڵاتە دووپات کراوەتەوە.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا جەختیان لەسەر پشتیوانی گەڕانەوەی شەرەفمەندانە و خۆبەخشانەی پەنابەرانی سووری کردووە بۆ وڵاتەکەیان بە سەلامەتی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın