Zana Natık Kerem
19 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
مۆگادیشۆ ــ AA
بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراو كە بازاڕێكی لە ناوەڕاستی شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ كردە ئامانج، ٢٠ كەس كوژران و بەدەیانی دیكەش بریندار بوون.
گوتەبێژی شارەوانی مۆگادیشۆ، عەبدولفەتاح حلنی بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراو لە بازاڕی كاوا غودی ناوەڕاستی شاری مۆگادیشۆ تەقییەوە.
عەبدولفەتاح حلنی ئاماژەی بەوەشدا كە بەهۆی تەقینەوەكەوە، ٢٠ كەس كوژران و بەدەیانی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.