Ayşe Aktaş,Hemın Othman Mohammed
19 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
كامپالا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ئۆگه‌ندا ده‌ستبه‌سه‌ر یه‌ك تۆن عاجی فیلدا گیرا.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ژیانی كێوی له ئۆگه‌ندا، جیسا سیمپلیسۆس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر ماڵێك له ده‌ره‌وه‌ی كامپالای پایتەخت ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر یه‌ك تۆن عاجی فیلدا.
جیسا سیمپلیسۆس باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان چاودێری كه‌سانی ناو ماڵه‌كه ده‌كه‌ن و، گوتی: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سێ كه‌س ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان لیبی، دووانه‌كه‌ی دیكه‌شیان خه‌ڵكی كینیا بوون".
جیسا سیمپلیسۆس ئاماژه به‌وه‌دا كه ره‌نگه عاجهكان له وڵاتانی دراوسێی وه‌ك تانزانیا و كۆنگۆوه هێنرابنه ئۆگه‌نداوه و، گوتی: "دڵخۆشین چونكه ئیدی ئۆگه‌ندا وه‌ك خاڵی تێپه‌ڕین له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانه‌وه به‌كارنایه‌ت".
له وڵاتی ئۆگه‌ندا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 600 فیل له بارودۆخێكی سروشتی‌دا ده‌ژین. حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ به‌رگرتن له قاچاغچێتی به‌رهه‌می ژیانی كێوی یه‌كه‌یه‌كی دامه‌زراندووه.
له حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، یەک ملیۆن و 300 هه‌زار فیل له کیشوەری ئه‌فریقادا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌متر له 500 هه‌زار فیل له کیشوەرەكهدا هه‌ن.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر به‌ر به بازرگانی عاجی فیل نه‌گیرێت ئه‌وا ره‌نگه ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی فیل روو له كه‌می بكات.