Ömer Koparan,Aladdin Mustafaoğlu
12 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2026
حومس ــ AA
سوپای ئەمریکا دوای کشانەوەی لە بنکەی تەنەف باشووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، ڕادەستی حکوومەتی سووریای کردەوە.
چەند سەرچاوەیەک لە حکوومەتی سووریا بە ئاژانسی ئانادۆلویان ڕاگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی تەنەف بەرەو بنکەی "تاوەری ٢٢" لە ئوردن کشاونەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە دوای کشانەوەی ھێزەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی تەنەف، ھێزەکانی سوپای سووریا لە بنکەکە جێگیرکراون.
باسیان لەوەشکرد کە پێشتر، ٢٠٠ سەربازیی ئەمریکا لە بنکەی تەنەف جیگیرکراون، بەڵام لەئێستادا داتایەکی ورد لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی ئەمریکا نییە کە لە بنکەی "تاوەری ٢٢" لە ئوردن جێگیرکراون.
ماوەی ١٠ ساڵ بوو، سوپای ئەمریکا لە بنکەی تەنەف جیگیربوو کە لە بنکەکەوە چاودێری جموجووڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی له ناوچهكه دەکرد.