Murat Başoğlu
12 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2026
سووریا ــ AA
سوپای ئیسرائیل بە ئاراستەکردنی گولـلە تۆپ، دەوروبەری ژمارەیەک گوندی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا بۆردومان کرد.
کەناڵی فەرمی سووریا "ئەلئیخبارییە" بڵاوی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل پێشێلکاری نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە چوارچێوەی پێشێلکارییە نوێیەکەدا، ھێزێکی سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو گوندی ئۆفانیا سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
ڕاشیگەیاندووە کە لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل بە ئاراستەکردنی گولـلە تۆپ، دەوروبەری گوندەکانی جباتا خەشەب، ئۆفانیا و تەل ئەحمەری سەربە پارێزگای قونەیترە بۆردومان کردووە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل چووە ناو ناوچەیەکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا و لە میانیدا گەنجێکی دەستگیرکرد.