Eşref Musa
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2023
حەسەکە/ گرێ سپی-AA
سوپای ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل پێداویستی سەربازیی و لۆجیستیی ناردە بنکەکانی خۆی لە پارێزگای حەسەکە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە بەدەستی هێناون، دوێنێ هێزەکانی ئەمریکا لە دەروازەی سنووریی وەلید لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، بە دوو کاروان چوونەتە ناو پارێزگای حەسەکە.
کاروانەکان لە نزیکەی ١٠٠ ئۆتۆمبێل پێکهاتوون و چوونەتە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی شەدادی، رومەیلان و تەل بەیدەر سەربە پارێزگای حەسەکە.
لە ئاسمانیشەوە ژمارەیەک هێلیکۆپتەر چاودێری کاروانەکانیان کردووە کە چەندین تانکەری سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکیان تیادا بووە.
سوپای ئەمریکا لە شەش، هەشت،٢٢ و ٢٥ی کانوونی دووەم بۆ ١٩ و ٢٠ی حوزەیران، پێداویستی سەربازیی ناردبووە بنکەکانی خۆی لە ناوچەکانی شەدادی، رومەیلان و تەل بەیدەر کە لەئێستادا ئەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەدان.
- هەژموونی ئەمریکا لە سووریا
ئەمریکا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا چۆڵ کرد و رووی کردە ناوچەکانی نزیک کێڵگە نەوتییەکان.
هێزەکانی ئەمریکا کە بەردەوامن لە پشتیوانییەکانیان بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، لەئێستادا لە پارێزگاکانی حەسەکە، رەققە و دێرازۆری ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوەکە ژمارەیەکی زۆر بنکەی سەربازییان هەیە.
بەردەوامیش واشنتۆن چەک و پێداویستی سەربازیی رەوانەی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە دەکات.